AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٢ ١٩:٣٩

چاپی دووهەمی ڕۆمانی «بەسەرهاتەکانی خەزنە مەملووک»

چاپی دووهەمی ڕۆمانی «بەسەرهاتەکانی خەزنە مەملووک»

چاپی دووهەمی ڕۆمانی «بەسەرهاتەکانی خەزنە مەملووک» بە قەڵەمی بەیان سەلمان لەلایەن خانەی چاپی «ڕەهەند»ەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵی کتێبی کوردی: چاپی دووهەمی ڕۆمانی «بەسەرهاتەکانی خەزنە مەملووک» بە قەڵەمی بەیان سەلمان لەلایەن خانەی چاپی «ڕەهەند»ەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە خانەی چاپی «ڕەهەند»، لەماوەی ساڵانی ۲۰۲۱ تا ۲۰۲۳ جگە لە ئەم کتێبە، چوار کتێبی دیکەشی لە ئەم نووسەرە چاپ و بڵاو کردبوەوە کە بریتین لە:

*وەرگێڕانی کتێبی «ئەو هەرە کپە، ژیاننامەی کۆرەو» لە عەرەبییەوە بۆ کوردی، بە قەڵەمی کاروان بازیان۲۰۲۱

*ڕۆمانی دەریا و خەونە شاراوەکانی مەرجان۲۰۲۲

*ڕۆمانی باڵندەکانیش دەنیشنەوە۲۰۲۲

*ڕۆمانی ئاهەنگی تۆبەکردن۲۰۲۳

چاپی دووهەمی ڕۆمانی «بەسەرهاتەکانی خەزنە مەملووک»

بەیان سەلمان ڕۆماننووس، شاعیر و وەرگێڕی کوردە کە لە ساڵی ۱۹۶۱ لە گەڕەکی تەپە لە کەرکووک لە دایکبووە. لە قۆناغی سەرەتاییەوە هەتاکو قۆناغی ئامادەیی هەر لە کەرکووک بووە. ساڵی ۱۹۶۸ کۆلێژی ئابووری و بازرگانی لە زانکۆی بەغداد تەواو کردووە. لە ساڵی ۱۹۸۸ تا ۱۹۹۲ لە ئامادەیی بازرگانی ڕانیە مامۆستا بووە.

لەسەر کاری پڕۆفیشناڵی بەیان سەلمان ئەتوانین بڵێین کە لە ساڵی ۲۰۰۶ەوە خەریکی کاری ڕۆژنامەوانی و نووسین و وەرگێڕانە. ناوبراو دەیان بەرهەمی چاپکراوی بە سێ زمانی کوردی، عەرەبی و فەڕەنسی هەیە و تا ئێستا چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە کە خەڵاتی ئەخیری نیشانە و سپاسنامەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ دەقی «هەوڵێک بۆ تێگەیشتن لە گەوهەری پرسی ژن» بووە کە ساڵی ۲۰۲۲ پێی بەخشراوە.

لەسەر بەرهەمی چاپکراوی نوێی نووسەر:

ڕۆمانی «بەسەرهاتەکانی خەزنە مەملووک» سەرەتا ساڵی ۲۰۱۲ لەلایەن چاپخانەی «یاد»وەوە چاپ و بڵاوکرابووەوە کە ئێستا خانەی چاپی «ڕەهەند» چاپی دووهەمی ئەم کتێبەی گرتۆتە ئەستۆ.

تێبینی: ئەم ڕۆمانە پێشتر خاتوو مریەم فەتاحی وەرگێڕانی کردبووە سەر زمانی فارسی و لە وڵاتی ئێران خرابووە بەردەستی خوێنەرانی فارس زمان.

News ID 50425

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha